٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كرێكاران كرد و رایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بایه‌خ و ڕێز و پێزانینەوە، لە‌ ڕۆڵ و خزمەت و ماندووبوونی كرێكارانی کوردستان له پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان دەڕوانێت.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابەندبوونی خۆی، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و ده‌ستەبه‌ركردنی ژیانێکی باشتر و هەلومەرجی کارکردنی لەبارتر و تەندروستتر، دووپات دەکاتەوە.

ده‌قی په‌یامی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران:

به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكاران، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كرێكارانی كوردستان و سه‌رجه‌م كرێكارانی جیهان ده‌كه‌م.

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بایه‌خ و ڕێز و پێزانینەوە، لە‌ ڕۆڵ و خزمەت و ماندووبوونی كرێكارانی کوردستان له پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و پابەندبوونی خۆی، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و ده‌ستەبه‌ركردنی ژیانێکی باشتر و هەلومەرجی کارکردنی لەبارتر و تەندروستتر، دووپات دەکاتەوە.

 

پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانیی كرێكاران.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار