ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لیژنەی باڵای بینینی مانگ بەمەبەستی دیاریکردنی جەژن کۆدەبێتەوە

ھەولێر-KDP.info- لیژنه‌ی بینینی مانگی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌یان چاودێری مانگ ده‌كات و له دیوانی وه‌زاره‌ت كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام ده‌دات.
نەبەز ئیسماعیل که‌مال، بڕیاردەری لیژنەی باڵای بینینی مانگ گوتی، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە ھەماھانگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکان بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز کۆدەبێتەوە.
بڕیاردەری لیژنەی باڵای بینینی مانگ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ ئەم مەبەستە كاتژمێر 6:30ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دەزگاکانی راگەیاندن بانگھێشت دەکەین، بۆ رێکخستنی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی.
ڕامان وریا




