نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/4/30 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان پێشمه‌رگه‌ى دێرین و پارێزگارى پێشووترى دهۆك، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى دایكیان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان كرد.
وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌مى، هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت. لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان، سوپاس و پێزانینى خۆى و خانه‌واده‌كه‌یان بۆ هاوسۆزى و هاوخه‌میى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى.




