٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومه‌تی هه‌رێم نزیكەی یەك ملیار دینار بۆ سلێمانی خەرج دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە گوێرەی چەند فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی یەك ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.

كۆی گوژمەكە لەسەر داهاتەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتیی ئاو، بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزارە لە سنووری شاری سلێمانی كە بەشێكی بۆ دابینكردنی قیڕی شل و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شەقام و كۆڵانەكانی شارەكەیە.

هەروەها بەشێكی دیكەی گوژمەكە بۆ ئامادەكردنی ڕێبەری گەشتیاری و جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆری ئاو و بەهێزكردنی تۆڕی ئاو بۆ چەند شوێنێكی شاری سلێمانی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ڕەزامەندی خەركردنی درا.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار