لە ماوەی سێ مانگدا بە گوژمەی زیاتر لە ١٢٤ ملیۆن دۆلار مۆڵەت بە پڕۆژە دراوە

ھەولێر -KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان گوتی، ئەمساڵ لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لە ھەرێمی کوردستان بە گوژمەی زیاتر لە ١٢٤ ملیۆن دۆلار مۆڵەت بە پڕۆژە دراوە، لە چەندین سێکتەری جیاوازدا.
دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە ماوەی ئەمساڵدا، لە ١/١/٢٠٢٢ تا ٥/٤/٢٠٢٢ لە ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر مۆڵەت بە شەش پڕۆژە دراوە بە گوژمەی ٣٥ ملیار و ٦٥١ ھەزار و ٨٠٩ دۆلار لەسەر ڕووبەری ٤١.١ دۆنم زەوی و لە ناوچەی ڕاپەرین مۆڵەت بە پڕۆژەیەک دراوە بە گوژمەی دوو ملیۆن و ٤٥ ھەزار و ٥١٦ دۆلار لەسەر ڕووبەری چوار دۆنم زەوی و لە سلێمانی مۆڵەت بە هەشت پڕۆژە دراوە بە گوژمەی ٨١ ملیۆن و ٣٦٠ ھەزار و ٩٥٧ دۆلار لەسەر ڕووبەری ١٧١.٤ دۆنم زەوی و لە دھۆک مۆڵەت بە یەک پڕۆژە دراوە بە گوژمەی پێنج ملیۆن دۆلار لەسەر ڕووبەری ٢٥ دۆنم زەوی.''
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: ''پڕۆژەکان شەشیان لە بواری بازرگانیدان و پڕۆژەیەک لە بواری تەندروستی و چوار پڕۆژە لە بواری پیشەسازی و سێ پڕۆژە لە بواری فێرکردن و یەک پڕۆژە لە بواری کشتوکاڵ و پڕۆژەیەک لە بواری وەرزشیدایە.''
شوکری باسی لەوەش کرد: ''ئەو پڕۆژانەی مۆڵەتیان پێ دراوە سەرجەمیان وەبەرھێنەری خۆماڵین و ھیچ وەبەرھێنەرێکی بیانیی تێدا نییە.''
بڵند ئیبراھیم




