دوای بڕیارەكەی مەسروور بارزانی، ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كرا

ھەولێر-KDP.info- دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕه‌پاره‌ی پێویستی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەولێر ته‌رخان كرد، كاره‌كانی نوێكردنه‌وه ده‌ستی پێ كرد.
رۆژی 7ی ئه‌م مانگه، بە فەرمانی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندیی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی (3,280,712,000) سێ ملیار و دووسەد و هەشتا ملیۆن و حەفت سەد و دوازدە هەزار دینار، بە مەبەستی تەواوکردنى مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەولێر.
ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەکى تەواونەکراوە و دواى چەندین ساڵ لەوەستانى کارکردن تێیدا، لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە سەرپەرشتی تەواوكردنی دەکرێت و کەوتۆتە بەرزاییەکانى ناحیەى كەسنەزان، وەک هێمایەک بۆ قوربانیدانى گەلەکەمان و بەرزڕاگرتنی یادى ئەنفال و شەهیدانى کورد و کوردستان دروست کراوە.
ئه‌مڕۆش ده‌ست به كاره‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی كرا و دەبێت لە ماوەی 8 مانگدا تەواو بكرێت، رووخساری دەرەوەی مۆنۆمێنتەكە وەكوو خۆی دەمێنێتەوە و لە ناوەوە گۆڕانكاری دەكرێت.
ڕامان وریا




