دژە تیرۆری کوردستان زانیاری لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەو دەدات

هەولێر-KDP.info- له راگهیهندراوێكدا دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو چوارشەممە سێ مووشەک لە نزیک پاڵاوگەی نەوت لە کەورگۆسک کەوتنەخوارەوە.
بەپێی زانیارییەکان سێ موشەک لە دەوروبەی دووڕیانی حەمدانییە لە میحوەڕی خازرەوە ئاراستەی شاری هەولێر کران.
مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی کەورگۆسک و زێی گەورە لە نزیک پاڵاوگەی نەوت کەوتنەخوارەوە.
هەروەها لە ڕاگەیەنراوەکەدا جەختیشی کردەوە کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.




