٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەستەی ژینگەی ھەرێم: پێشنیار کراوە ئەوانەی ژینگە ناپارێزن سزا بدرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری ھونەری لە دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان گوتی، پێشنیار کراوە کە ئەوانەی دەچنە گەشت و سەیران ئەگەر شوێنی خۆیان، پاک نەکەنەوە و ژینگە نەپارێزن، سزا بدرێن.

بەڕێوەبەری ھونەری لە دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان، ئازاد نووری عەوڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پێشنیارێک کراوە لەلایەن  دەستەی ژینگەوە بۆ ئەوەی ژینگە بە شێوەیەکی پاک و خاوێن بپارێزرێت و ئەو خێزانانەی دەچنە گەشت و سەیران بۆ ناوچە گەشتیارییەکان ناچار بکرێن شوێنی خۆیان پاک بکەنەوە، ئەویش لە ڕێگەی دروستکردنی تیم و چاودێریی خەڵک بکەن، ھەر خێزانێک شوێنی خۆی پاک نەکردەوە، پسوولەیەکی بۆ بکەن و بە بڕی ٥ ھەزار دینار سزا بدرێن و ئەگەر پاکیشیان کردەوە پارەکەیان پێ بدرێتەوە.''

ئازاد نووری عەوڵا گوتیشی: ''ئەمە ھەنگاوێکی باشە بۆ ئەوەی ژینگە و سروشتی کوردستان بپارێزرێت و خەڵک شوێنی خۆی لە پاشماوەکان پاک بکاتەوە، بەڵام ئەمە جارێ پێشنیارە و بڕیار نییە تاوەکوو بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ،چونکە پێویستە دەستەی گشتیی گەشتوگوزار بڕیاری لێ بدات.''

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار