گرنگیى به‌شداریى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کۆڕبه‌ندى جیهانیى وزه
_(1)__2022_03_27_h15m54s36__ER.jpg)
هەولێر -KDP.info- شاره‌زایه‌کى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵەتییه‌کان، سه‌ردان و به‌شداریى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کۆڕبه‌ندى جیهانیى وزه له شانشینى یه‌کگرتووى عه‌ره‌بى به گرنگ ناو ده‌بات و ده‌ڵێت، کۆڕبه‌نده‌که ده‌رچه‌یه‌کى گرنگه بۆ فه‌راهه‌مکردن و کردنه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى زیاتر له‌به‌رده‌م که‌رتى وزه و نه‌وتى هه‌رێمى کوردستاندا بۆ ئێستا و ئایندە.
کارۆ کامه‌ران، ماسته‌ر له دیپلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵەتییه‌کان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئێستا له‌و جه‌نگه ئابورییه‌ى که له جیهاندا ڕوو ده‌دات، ئیمارات وه‌ک وه‌ک ناوه‌ندێکى گه‌وره‌ى وزه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوه‌ندێکى سه‌ره‌کیى بازرگانیى جیهانیدا ژماره‌یه‌کى حساب بۆکراوه، به شێوه‌یه‌ک ئێستا خه‌ریکه له ڕووى سیاسى و ئابوورییه‌وه شوێنپێى قه‌ته‌رى جاران بگرێته‌وه و تمووحى شانشینى یه‌کگرتوو به دیاریکراوى ئه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت وه‌ک ده‌وڵەتێکى کاریگه‌ر له ناوچه‌کەدا ده‌ربکه‌وێت، بۆیه به‌شداریى به‌ڕێز سه‌رۆکى حکوومه‌ت له دۆخى ئاڵۆزى ئێستاى عێراقدا له کۆڕبه‌ندێکى وادا له چه‌ند ڕوویه‌که‌وه گرنگه، یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه که پێگه‌ى هه‌رێمى کوردستان له ڕووى وزه‌وه حساب بۆکراوه و ده‌یانه‌وێت سه‌رنج و ڕوئیاى ئێمه وه‌ک حکوومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانکارییانه بزانرێت که له ئێستا و ئاینده له که‌رتى وزەدا ڕوو ده‌ده‌ن، گرنگییه‌کى دیکه که ده‌کرێت وه‌ک خاڵى جه‌وهه‌رى و پله یه‌ک سه‌یر بکرێت، خۆى له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه که هه‌رێمى کوردستان وه‌ک نیمچه‌ده‌وڵەتێک مامه‌ڵەى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و له‌وه‌ش زیاتر ده‌رچه و ده‌روازه‌ى نوێ به ڕووى هه‌رێمى کوردستاندا ده‌کرێته‌وه و به‌رچاو ڕوون ده‌بێت که چۆن و به چ شێوازێک له به‌رژه‌وه‌ندیى مامه‌ڵەى به کەرتى نه‌وت و غازه‌وه بکات و ئه‌که‌ر کێشه‌یه‌ک، یان گرفتێکى بۆ دروست کرا، ده‌رفه‌ته‌کان له به‌رده‌میدا دانا‌خرێت بۆ ئەوەی بتوانێت خۆى لێ ڕزگار بکات''.
گوتیشى: "به‌ده‌ر له‌وه سه‌رۆکى حکوومه‌ت به‌شدار ده‌بێت له کۆڕبه‌ندى دیکه که له دوبه‌ى به‌ڕێوه ده‌چێت که ئه‌ویش موئته‌مەراتى حکوومى و ده‌ولییه و له 29 بۆ 30ی ئه‌م مانگه سه‌رۆکى حکوومه‌ت هاوشانى سه‌رۆکى وڵاتانى به‌شداربوو یه‌کێکه له قسه‌که‌ره سه‌ره‌کییه‌کان و پێشنیارى ده‌بێت که وزه‌ى جیهانى ده‌بێت به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بکرێت و ئه‌مه بۆ خۆى ده‌سه‌ڵاته کاتێک به‌م شێوەیه هه‌رێمى کوردستان به‌شداریى پێ ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه ئێمه چۆن بتوانین وه‌به‌رهێنان له‌م ده‌رفەتەدا بکه‌ین ".
ڕوونیشى کرده‌وه: "به‌ده‌ر له ڕووه ئابوورییه‌که‌وه له ڕ‌وى سیاسییشه‌وه ئه‌م کۆڕبه‌نده ده‌رفه‌تێکى زۆر باش ده‌بێت بۆ فراونکردنى په‌یوه‌نییه دووقۆڵییه‌کان و زانینى تێڕوانینى سه‌رکردایه‌تیى کورد له‌و هاوکێشه و ڕووداوانه‌ى که ئێستا له مه‌نتیقه‌که ڕوو ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت ئێمه چیمان ده‌وێت و گرنگیى پێگه‌ى هه‌رێمى کوردستان ڕوون بکرێته‌وه، جگه له‌وەش، گۆڕینى تێڕوانینى وڵاتان له بەرامبه‌ر پێگه و جوگرافیى کوردستان و بردنه پێشه‌وه‌ى ئه‌و پەیوە‌ندییانەی که ده‌توانرێت ئیشیان له‌سه‌ر بکرێت".
ئه‌رسه‌ڵان ئه‌حمه‌د




