٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوته‌بێژی حكوومه‌ت: مووچەی مانگی سێ دەست پێ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- جوتیار عادل، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری و گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌ره‌تای مانگی نیسان مووچه‌ی مانگی ئادار دابه‌ش ده‌كرێت.

جوتیار عادل، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، دوای فه‌رمانه‌ هه‌رێمییه‌كه‌، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیاری له‌سه‌ر رێكاره‌ ئه‌منی و ته‌كنیكی و داراییه‌كان داوه‌ تا كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی كاره‌كانی خۆی بكات، به‌ڵام چاوه‌ڕێی كۆمسیۆن ده‌كه‌ین، بودجه‌كه‌ بخه‌مڵێنن، دوای ئه‌وه‌ش په‌سه‌ند ده‌كرێت.

سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، هه‌وڵی جدیمان داوه‌ و داهات كۆده‌كرێته‌وه‌، تا مووچه‌ به‌بێ گرفت دابه‌ش بكرێت.

جوتیار عادل روونیكرده‌وه‌، هه‌ر كاتێك بودجه‌ی پێویست له‌به‌رده‌ست بێت، وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێشبینی ده‌كه‌م، له‌ وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئادار بكرێت.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار