٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگه‌ێنراوی فراکسیۆنی پارتی له‌ یادی له‌دایک بوونی بارزانی نه‌مر

سەرچاوە: KDP.info

لە یادی لەدایکبوونی باوکی رۆحی و رێبەری شۆڕش و بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان، پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و هەموو رێبوارانی رێگای رزگاریی کوردستان دەکەین.

بارزانی باوکی رۆحیی گەلی کوردستان هەموو ژیانی خۆی بۆ گەلەکەی تەرخان کرد و لەو رێیەوە
رووبەڕووی هێزی داگیرکەرانی کوردستان و رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق بووەوە.

بە لەدایکبوونی بارزانی نەمر، کە هەر لە گەنجیییەوە سەرکردایەتیی شۆڕش و راپەڕینی لە دژی رژێمە ستەمکارەکانی عێراق کرد، خۆری ئومێدی گەلی کوردستان  بۆ سەربەخۆیی و رەتکردنەوەی ژیانی ژێردەستەیی، هەڵات.

ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی، کە  قوتابی و درێژەپێدەری کاروانی خەباتی بارزانی نەمر و شوێنکه‌وتووی ئه‌و ڕێ و ڕێبازه‌ین ، پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەموو ئەو دەستکەوتانەی ئەمڕۆی گەلەکەمان، بە ئەنجامی خەباتی ئەو سەرکردە مێژووییەی کورد دەزانین و پارێزگاری لێده‌که‌ین و له‌پێناو کوردستانی به‌هێز و به‌ها نیشتمانی و پره‌نسیپه‌ دیموکراسیه‌کان خه‌بات ده‌که‌ین.

لێرەوە بەڵێن بۆ سەرۆک بارزانی و جه‌ماوه‌ری کوردستان دووپات دەکەینەوە، کە بە پشتبەستن بە عەدالەت و زیاتر لە نیو سەدە خەباتی بێ پسانەوەی بارزانی نەمر، داکۆکیی لەو پرەنسیپانە بکەین، کە بارزانی نەمر ژیانی خۆی بۆ تێکۆشان لەپێناویاندا، تەرخان کرد.

هەزاران دروود و په‌یمانی سۆزو  وەفا بۆ گیانی پاکی بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو و هەموو شەهیدانی بزاڤی رزگاریخوازی گەلەکەمان.

                         فراکسیۆنی پارتی
                 له‌په‌رله‌مانی کوردستان
١٤ی٣ی٢٠٢٢

هەواڵی پەیوەندیدار