شاندێکی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی کشتوکاڵیی هۆڵە‌ندا بەشدار دەبن

هەولێر -KDP.info- کۆنفرانسێکى فراوانى کشتوکاڵى له بوارى کشتوکاڵ و خۆراک له هۆڵە‌ندا به‌ڕێوه ده‌چێت و شاندێکى بازرگانیى هه‌رێمی کوردستانیش لە کۆنفڕانسەکەدا به‌شدار ده‌بن. سه‌رۆکى یه‌کێتیى ناردنکارانى هه‌رێمیش ده‌ڵێت: "هۆڵە‌ندا یه‌کێکه له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانى دونیا له ڕووى کشتوکاڵییه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر بێت و پلانێکى زانستیى تۆکمه هه‌بێت ده‌توانرێت سوودى زۆرى باش له ئه‌زموونى ئەو وڵاتە وه‌ربگیرێت ".
مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆکى یه‌کێتیى هاورده و ناردنکارانى هه‌رێمی کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى ڕاگه‌یاند: "دووه‌مین پێشانگاى خۆراک و کشتوکاڵ له وڵاتى هۆڵه‌ندا به به‌شداریى کۆمپانیاکانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، ته‌وه‌رى سه‌ره‌کیی کۆنفرانسه‌که گفتوگۆکردنه لەسەر گرفت و کێشه‌کانى که‌رتى کشتوکاڵ به هه‌موو ڕه‌هه‌ند و به‌شه جیاوازه‌کانییه‌وه و، دانانى میکانزمێکى سه‌رده‌میانه بۆ پێشخستنى که‌رتى کشتوکاڵ، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى به خوراکه‌وه هه‌یه، چونکه ئێستا وه‌به‌رهێنان له که‌رتى کشتوکاڵ و گۆڕینى به سه‌رچاوه‌ى خۆراکى یه‌کێکه له پێویستییه‌کانى که‌رته‌که، هۆڵە‌ندا مه‌به‌ستییه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌شدار بێت، لەبەر ئەوە هۆڵە‌ندا به داوه‌تنامه‌ى فه‌رمى یه‌کێتیی هاورده و ناردنکارنی ئاگادار کردووەته‌وه و شاندێکى ئێمه به‌شدار ده‌بن، کۆنفرانسه‌که له 2/5 ئه‌مساڵ به‌ڕێوه ده‌چێت ".
گوتیشى: "هۆڵه‌ندا یه‌کێکه له وڵاته گه‌شه‌سه‌ندووه‌کانى بوارى کشتوکاڵى و ئێستاش خۆشبه‌ختانه شاره‌زایان و ڕاوێژکارانى هۆڵه‌ندا له هه‌رێمى کوردستانن و کار له‌سه‌ر چاککردنى که‌رتى کشتوکاڵى ده‌که‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه له‌دواى سه‌ردانى سه‌رۆکى حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو وڵاته زیاتر بووه".
ڕوونیشى کرده‌وه: "به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م جۆره کۆنفرانسانه گرنگه بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیی بازرگانى له نێوان کوردستان و وڵاتانى دیکه‌ش، چونکه له په‌راوێزیدا چه‌ندین کۆبوونه‌وه له نێوان خاوه‌نکار و سه‌رمایه‌داراندا به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێکى باشه بۆ فراوانکردنى کارى بازرگانى له سه‌رجه‌م بواره‌کان و دروستکردنى ڕایه‌ڵێکى باشى بازرگانى له نێوان کوردستان و به‌شداربووانى کۆنفرانسه‌که له داهاتوودا".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




