٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی مستەفا گۆرۆنی و حاجی رەسوڵ بۆڵی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی مستەفا گۆرۆنی و حاجی رەسوڵ بۆڵی دەكات.

بەناوی خودای گەورە میھرەبان

بەڕێزان خانەوادی  (مستەفا گۆرۆنی)

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو (خاتوون عەبدوڵڵا ئاغای گۆرۆنی)ی خوشکی کەسایەتی (مستەفا گۆرۆنی)مان بیست.

پرسە و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌وادە بەڕێزەکەتان و ته‌واوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین گیانی كۆچكردوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و، دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

___________

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو حاجی ( رەسوڵ بۆڵی)

خەمباربووین بەبیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناسراوی عەشیرەتی بۆڵی خوالێخۆشبوو حاجی (رەسوڵ بۆڵی).

بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ بەڕێزەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و، به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار