نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى كۆمیته‌ى هێزه سه‌ربازییه‌كان له كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه

له دووه‌م ڕۆژى چالاكییه‌كانیدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، به‌یانیى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/2/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو ئیلیسا سلۆتكین نوێنه‌ر و ئه‌ندامى كۆمیته‌ى هێزه سه‌ربازییه‌كان له كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌كه‌دا خاتوو سلۆتكین دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان ژماره‌یه‌كى زۆر دۆستى له كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا هه‌یه كه ئاشناى خه‌بات و قوربانیدانى گه‌لى كوردستانن هه‌ر له كۆنه‌وه تا به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنى شه‌ڕى داعش، بۆیه ده‌یانه‌وێت هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش له عیراق و سووریا هێشتا مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌ى جددى له ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌كات، بۆیه هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى هه‌ولێر و به‌غدا گرنگه و پێویسته ئارامى و سه‌قامگیرى و خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌بن، بۆ ئه‌وه‌ى زه‌مینه‌ى تیرۆر دروست نه‌بێته‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ریكا، ڕه‌وشى هه‌رێمى كوردستان، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى و دۆخى ئه‌منى و ئابوورى له عیراق، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.




