٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى ئه‌ڵمانى كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2022/2/18 له‌ دوا دیداریدا له‌ كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان چاوى به‌ به‌ڕێز تۆمارس ئه‌رندل سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى گرووپى په‌رله‌مانته‌رانى CDU و CSU كه‌وت.

له‌ دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و چۆنیه‌تیى بره‌ودانى زیاتر به‌ بواره‌كانى هاریكارى و په‌یوه‌ندییه‌كان، پشتگیریى و یارمه‌تییه‌كانى ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمى كوردستان و دۆخى عیراق به‌گشتى خرانه‌ به‌ر باس.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى پشتگیرى و هاوكارییه مرۆیى و سه‌ربازییه‌‌كانى ئه‌ڵمانیاى بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و هیواى خواست په‌رله‌مان و حكوومه‌تى ئه‌ڵمانى له‌ پشتگیرى و یارمه‌تیدانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بن.

په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار