مهسروور بارزانی و مایکل رێنتەنار هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاووتوێ دهكهن

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 8ی شوباتی 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مایکل ڕێنتەنار، باڵوێزی هۆڵەندا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە هانس ئاکربووم کونسولی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر ئامادەی بوو، بارودۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا تاووتوێ کرا.
باڵوێزی هۆڵەندا، بە پێزانینەوە ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا دەربڕی.
سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی پشتگیریی و هاوکارییەکانی هۆڵەندای کرد بەتایبەتی لە پشتیوانیکردنی کەرتی گشتیی و تایبەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی گرنگیی ئابووری و پیشەسازی خۆراک لە هەرێمی کوردستان.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی کێشەی کۆچبەران لە ئەوروپا کرا و ڕێکارەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی، بە ئەرێنی و کاریگەر نرخێنرا.




