٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دووکان و دەربەندیخان له‌ KDPوه‌ بزانه‌

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی -KDP.info- بەھۆی وشکەساڵییەوە ساڵی ڕابردوو ئاستی ئاوی بەنداوەکان زۆر دابەزی، لەگەڵ وەرزی زستان و ھاتنی شەپۆلی بەفر و باران بۆ کوردستان، بەرپرسانی بەنداوەکان دەڵێن، ئاستی ئاوی بەنداوەکان زیادی کردووە.

ئەندازیار کۆچەر جەمال تۆفیق، بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەھۆی شەپۆلی باران و بەفری مانگەکانی ١٢ و ١ی ساڵی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢، ڕێژەی ئاو لە بەنداوی دووکان بەرزبۆتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لە چاو ساڵی ڕابردوو پێنچ مەتر کەمترە".

ناوبراو دەشڵێت: "لە دوای مانگەکانی ٢و ٣ زۆری باران و توانەوەی ئەو بەفرەی باریوە بەستویەتی ئێستا، بۆیە ڕێژەی ئاو لە بەنداوەکان زیاد دەکات، بۆ ئەمساڵ تاوەکو ئێستا یەک مەترو ٣٠ سانتیم ئاو لە بەنداوی دووکان بەرز بووەتەوە، بەڵام زەحمەتە بڵێن دەریاچەی دووکان سه‌ڕێژ دەبێت، بەڵام پێشبینی دەکەین ڕێژەی ئاو لە ساڵی ڕابردوو زیاتربێت".

کۆچەر وتیشی: "لەکۆی پێنچ یەکەی کارەبا تەنھا یەک یەکە کار پێدەکەین و دەستمان کردووە بە گلدانەوەی ئاو لەبەشی خوارووی بەنداوەکە".

ھەروەھا ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوەکانی کوردستان لای خۆیەوە دەڵێت: "ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دووکان و دەربەندیخان بەرز بوونەتەوە، بەنداوی دەربەندیخان سێ مەتر لە ئاستی ئاوی بەنداوەکە بەرز بووەتەوە".

ڕەحمان خانی وتیشی: "پلانی خەزنکردنی ئاومان لە بەنداوەکان داناوە، بەردانەوەی ئاومان تاکو ڕادەیەک کەمکردووەتەوە، ئەمیش بەھۆی شەپۆڵی ئاوەوە، ھیوامان وایە بەردەوامبێت و ھێشتا لە سەرەتایین، دەشڵێ، لە ساڵانی ڕابردوو داھاتی زۆری ئاو لە مانگەکانی ٢و٣و٤ ھەبووە ڕژاوەتە ناو بەنداوەکان، لە سەرەتایەکی باشداین و لە کۆتایی مانگی پێنچ وەرزی خەزنکردنی ئاو کۆتایی دێت، ئەوکاتە چەند ئاومان خەزن کرد، دەتوانین بەری بدەینەوە بۆ پێویستییەکانی ھاووڵاتییانی خۆمان".

 

عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار