٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە بابەکر فەقێ ئەحمەد پشدەری دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی لە ھەڤاڵی به‌ڕێز بابەکر فەقێ ئەحمەد پشدەری دەکات.

ھەڤاڵی به‌ڕێز بابەکر فەقێ ئەحمەد پشدەری

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (عائیشە)ی دایکی بەڕێزتان و ھاوژینی کەسایەتی دیار و تێکۆشەری دەڤەری پشدەر خوالێخۆشبوو (فەقێ ئەحمەد پشدەری)مان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و دۆست و کەسوکار و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین سەبووری و ئارامی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار