بزانه سبه‌ی چوارشه‌ممه له كوێ باران و له كوێش به‌فر ده‌بارێت

هەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه و سبه‌ی چوارشه‌ممه بڵاوكرده‌وه و پێشبینیشده‌كرێت، سبه‌ی له‌كاته‌كانی به‌یانی زودا، بارانبارین له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان له‌گه‌ڵ به‌فربارین له‌ناوچه شاخاویه‌كان ده‌ستپێبكات.
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیمچه هه‌ور ده‌بێت به‌درێژایی كاته‌كان، خێرایی با له‌نێوان 5-15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌كاتژمێرێكدا، هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ی گه‌رما یه‌ك پله و به‌رزترینیش 11 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، سبه‌ی چوارشه‌ممه، له هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه له‌كاته‌كانی به‌یانی زودا بارانبارین له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌فربارین له‌سه‌ر ناوچه شاخاویه‌كان، له‌دوانیوه‌ڕۆشه‌وه بۆ نیمچه هه‌ور و پاشان بۆ ساماڵ ده‌گۆڕێـت.
باسی له‌وه‌شكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه له پارێزگای دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور و ته‌م له‌كاته‌كانی به‌یانی زودا له‌هه‌ندێك ناوچه دروستده‌بێت، له كه‌ركوكیش له‌كاته‌كانی به‌یانی زودا بارانبارین ده‌بێت له‌سه‌ر به‌شێك له‌ناوچه‌كان، له‌دوای نیوه‌ڕۆشه‌وه ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت.
ڕامان وریا




