وەزارەتی کارەبا: بەرهەمهێنانی کارەبا بەرزبووەتەوە

هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی کارەبا رایده‌گه‌ێنێت بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو بەرهەمهێنانی کارەبا بەرزبووەتەوە .
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3 ى 1 ى 2022، له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند داتایەکی لەبارەی بەرهەمهێنان و هاوبەشانی کارەبا لە ساڵی 2018 تا 2021، بڵاوکردەوە و ڕایده‌گه‌ێنێت ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا به نزیكه‌ی 26% بەرز بووەتەوە.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت: ژمارەی هاوبەشانی کارەبا نزیکەی 21% زیاد بووە و هه‌روه‌ها کاتەکانی پێدانی کارەبا زیاتر لە 22% زیادی كردووه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: داهاتی کارەبا زیاتر لە 185% بەرز بووەتەوە.





