نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له هاووڵاتییانى مه‌سیحى ده‌كات

هەولێر -KDP.info- جه‌ژنی له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیح سڵاوى خواى لێبێت له هه‌موو خوشك و برایانى مه‌سیحى له هه‌رێمى كوردستان، عیراق و ته‌واوى جیهان پیرۆز ده‌كه‌م. هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه به خێر و خۆشى بۆ ته‌واوى مرۆڤایه‌تى بگه‌ڕێته‌وه و ئاشتى و ئاسووده‌یى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
خۆشحاڵین كه هه‌موومان پێكه‌وه له هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانى مه‌سیحیماندا ئه‌م جه‌ژنه ده‌گێڕین. له‌م یاده‌دا هه‌موو كوردستانییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه به لا‌نكه و سه‌رزه‌مینى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى ده‌مێنێته‌وه و به‌هاكانى مرۆڤایه‌تى هه‌موومان پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه.
كریسمس له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت، هیوادارم جه‌ژن و بۆنه‌کانی داهاتوومان له دۆخێکی باشتردا و دوور له په‌تا و ناخۆشی بێنه‌وه.
هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/12/24




