مه‌سرور بارزانی: خۆشحاڵم كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانمان له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شانه‌یه‌كی تیرۆریستی سه‌ركه‌وتوو بوون

ھەولێر-KDP.info- مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ده‌ستگیركردنی شانه‌یه‌كی تیرۆریستی سه‌ر به رێكخراوی داعش له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستانه‌وه راگه‌یاند.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: "جێگای خۆشحاڵییه بۆ من كه له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانمان گوێبیستی ئه‌وه بووم، كه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شانه‌یه‌كی تیرۆریستی سه‌ر به رێكخراوی داعش سه‌ركه‌وتوو بوون، كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ن بۆ سه‌ر هه‌ولێر".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته هه‌موومان سوپاسی ئه‌و كار و ماندووبوونه‌ی ئه‌وان بكه‌ین، كه له پێناو هێشتنه‌وه‌ی خێزانه‌كانمان و كۆمه‌ڵگاكه‌مان به پارێزراوی له هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن".




