٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وێستگەی کارەبای ھەڵمیی خەبات کەوتەوە کار

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان گوتی، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو وێستگەی کارەبای ھەڵمیی خەبات لەکار وەستابوو، جارێکی دیکە کەوتەوە کار کە بەرھەمی ئەو وێستگەیە ٣٠٠ مێگاواتە.

دیار تاھیر بابان، بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە ماوەی ڕابردوودا وێستگەی کارەبای ھەڵمیی خەبات لەکار وەستابوو، جارێکی دیکە بەگەڕ خراوەتەوە کە بەرھەمی ئەو وێستگەیە ٣٠٠ مێگاوات کارەبایە، ئەمەش وا دەکات ھەم بەرھەمی کارەبا زیاد بێت و ھەم سەعاتەکانی پێدانی کارەباش زیاد دەکات، چونکە بەرەو وەرزی سەرمایە و خواست لەسەر کارەبا زۆرە.''

دیار تاھیر بابان گوتیشی: ''ئەو وێستگەیە دوو یەکە لەخۆ دەگرێت و ھەر یەکەیەک ١٥٠ مێگاوات کارەبا بەرھەم دێنێت، ئێستا کە کەوتووەتەوە کار، یەکەیەکیان بەکار خراوە، ١٥٠ مێگاوات کارەبا بەرھەمیەتی و ڕۆژی چوارشەممەش یەکەی دووەم دەکەوێتەوە کار، ئەویش ١٥٠ مێگاواتە، بەمەش ٣٠٠ مێگاوات بۆ کارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار