ورده‌کاریی یاساى کۆمپانیا تایبه‌ته‌کان
__2021_12_01_h17m19s48__HK.jpg)
هەولێر -KDP.info- په‌رله‌مانى کوردستان به زۆرینه‌ى ده‌نگى په‌رله‌مانتاران، یاساى کۆمپانیا تایبه‌ته‌کانی له هه‌رێمى کوردستان په‌سه‌ند کرد، ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى ئاسایشى ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌کانیش ده‌ڵێت، بۆ له‌مه‌ودوا به‌پێى یاساکه هه‌موو کۆمپانیا تایبه‌ت و ئه‌منییه‌کان که ژماره‌یان به نزیکه‌ى 75 کۆمپانیایە له ده‌ستى شه‌خسه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژێر کۆنترۆڵى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و حکوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان.
نزار مه‌لا غه‌فار، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایشى ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌کان له په‌رله‌مانى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "په‌سه‌ندکردنى یاساکه له کاتێکى گونجاو و گرنگدا بوو، چونکه تا ئێستا هیچ یاسایه‌ک نه‌بوو بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ کۆمپانیا ئه‌منى و تایبه‌ته‌کاندا، ئه‌وه‌ى هه‌بوو ته‌نها له چوارچێوه‌ى ڕێنماییدا بوو، خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ به کۆى ده‌نگى 70 ده‌نگ یاساکە په‌سه‌ند کرا، به‌پێى یاساکه بۆ له‌مه‌ودوا ده‌بێت هه‌ر کۆمپانیایه‌ک مۆڵه‌تى تایبه‌ت به خۆى هه‌بێت و ورده‌کاریی ته‌واوى کارەکانی کۆمپانیا ڕوون بێت که بۆ چ مه‌به‌ستێک دامه‌زراوه و ته‌نانه‌ت کێن ئه‌و که‌سانه‌ى له‌وێ کار ده‌که‌ن".
گوتیشى: "پرۆژه‌یاساکه له 22 مادده و هۆیه‌کانى ده‌رچوواندنى پێک هاتووه، یاساکه به‌بێ جیاوازى به‌سه‌ر ته‌واوى کۆمپانیا بیانى و ناوخۆیییه‌کاندا جێبه‌جێ ده‌کرێت و حکوومه‌ت خۆى چاودێرییان ده‌کات، ته‌نه‌نات شوێن و سیڤیى ئه‌و کارمه‌ندانه‌ش به‌ڕوونى دیار ده‌بێت که له کۆمپانیاکان داده‌مه‌زرێن.''
ئه‌ندامه‌که‌ى لیژنه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مان ڕوونیشى کرده‌وه: ''ڕێکخستنه‌وه‌ى کارى کۆمپانیا تایبه‌ته‌کان گرنگیى زۆرى ده‌بێت بۆ فه‌راهه‌مکردنى ده‌رفه‌تى کار و ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ئه‌و گه‌نج و لاوانه ده‌بێت که هیچ کارێکیان نییه، واته له‌ڕووى ڕه‌خساندنى هه‌لى کاریشه‌وه جۆرێک له ڕێکخستنه‌وه ده‌کرێت و ئه‌و که‌سه‌ى که داواکاریی پێشکه‌ش ده‌کات ده‌بێت پێشتر سزا نه‌درابێت و ڕابردوویه‌کى پاکى هه‌بێت".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




