مەسروور بارزانى و وەزیرى دەوڵەت بۆ کاروبارى دەرهوهى ئهڵمانیا کۆبوونەوە

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ شەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ میگێل بێرگەر وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان و دۆخی کۆچبەران لە سەر سنووری بێلارووس و پۆڵەندا کرا.
وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا، سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئەو ڕێکارانەی گرتوویەتەبەر لە بەرامبەر ئەوانەی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن و ڕێگریکردن لە کۆچکردنی نایاسایی و کارئاسانیکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران بۆ هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکوومەت، ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هەر هاریکاریی و هەماهەنگییەک لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەکات بۆ بەهاناوەچوون و چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەرانی سنووری بێلارووس و پۆڵەندا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی برەودان بە وەبەرهێنان و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و بارودخی گشتی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێ کرا.




