٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مه‌سرور بارزانی: خۆشحاڵم بە سەلامەتی گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییانەی لە سنووری نێوان بێلارووس و پۆڵەندا گیریان خواردبوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) ڕایگه‌یاند: خۆشحاڵم بە سەلامەتی گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییانەی کە لە سنووری نێوان بێلارووس و پۆڵەندا گیریان خواردبوو.

ڕاشیگه‌یاند: چیرۆکەکانیان یارمه‌تی هەوڵەکانمان ده‌دات بۆ دڵنیابوون له‌ دووبارە نه‌بوونەوەی ئه‌و دۆخه‌.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵی و هاوبەشەکانمان بۆ هێنانه‌وه‌ی هەموو ئەوانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: هەروەها سوپاسی كارمه‌ندانی فڕۆکەخانە و لایه‌نه‌ پەیوەندیدارەکانی حکوومەت و ڕێکخراوە ناحکوومییەکان و خۆبەخشەکان ده‌كه‌م بۆ کارئاسانیکردنیان لە گەڕانەوەی ھاووڵاتییەکانمان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار