ئەمساڵ به‌بڕى 4 تریلیۆن دینار ئاڵوگۆڕى بازرگانى کراوه
__2021_11_11_h19m6s59__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- سه‌رۆکى یه‌کێتیى هاورده و هه‌نارده‌کارانى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت، به ته‌نیا له ساڵى ڕابردوودا، ٨١٣ کۆمپانیا له هه‌رێمى کوردستان تۆمار کراون. ده‌شڵێت، زیادبوونى کۆمپانیا ناوخۆیى و بیانییه‌کان له کوردستان واى کردووه، بزاوتى ئابوورى و جووڵه‌ى بازاڕه‌کانى کوردستان گه‌شه به خۆیەوه ببینێت، به شیوه‌یه‌ک کە ئه‌مساڵ توانراوه به‌بڕى 4 تریلیۆن دینار ترانزێتى بازرگانى بکرێت.
مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆکى یه‌کێتیى هاورده و هه‌نارده‌کارانى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "به‌هۆى ئاسانکاریى ڕێکاره‌کان له وه‌زاره‌تى بازرگانى بۆ پێدانى مۆڵه‌ت به کۆمپانیاکان، تا دێت ژماره‌ى کۆمپانیا نێوخۆیى و بیانییه‌کان له کوردستان ڕوو له زیادبوون دەکه‌ن، بۆ نموونه له ماوه‌ى ساڵانى ڕابردوودا به‌هۆى ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ى که ڕه‌خساوه بۆ په‌ره‌پیدانى بوارى ئابوورى ٣٠ هه‌زار و ٢٢٣ کۆمپانیاى بیانى و ناوخۆیى له هه‌رێمى کوردستان تۆمار کراوه، که سێ هه‌زار و ٣١٤ له‌وانه بیانین و ٢٦ هه‌زار و ٩٠٦ ناوخۆیین، به کۆى گشتییش توانراوه له‌و ڕیگایه‌نه‌وه ٢٤ هەزار و ١١٤ هه‌لى کار بۆ گه‌نجان و لاوان بڕه‌خسێنرێت."
باسى له‌وه‌ش کرد: "له ساڵى ٢٠٢٠دا له سلێمانى هه‌لى کار بۆ هه‌شت هه‌زار و ٩٥ که‌س ڕه‌خساوه و هه‌زار و ٢١ کارگه مۆڵه‌تى کارکردنیان پێ دراوه کە ٥٥٥ له‌وانه ئێستا کار ده‌که‌ن و ٤٦٦ى دیکه‌ش وه‌گه‌ڕ که‌وتوون, ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌ر له ساڵى ٢٠٢٠دا له دهۆک ٣٦١ کارگه مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه و به‌هۆیانه‌وه حه‌وت هه‌زار و ٣٤٨ هه‌لى کاریش له پارێزگاکه ڕه‌خساوه."
ڕوونیشى کرده‌وه: "ئه‌گه‌ر قه‌یرانى دارایى و کۆرۆنا نه‌بووایه ئێستا هه‌رێمى کوردستان یه‌کێک بوو له ناوچه پێشکه‌وتووه‌کانى جیهان له ڕووى ئابوورییه‌وه، خۆشبه‌ختانه ئێستا هه‌موو ئاماژه و پێدراوه ئابوورییه‌کان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن که دوور، یان نزیک جوگرافیاى ئابووریى هه‌رێمى کوردستان ده‌بێته شاڕێى بازرگانى بۆ وڵاتانى ناوچه‌که، هاتنى کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکى و چینییه‌کان باشترین نموونه‌ن له‌و ڕووه‌وه."
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




