٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگار: تێبینییەکانى خۆمان بە بازرگانان گەیاندووە و ڕێکاریان بۆ دیاری کراوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، ئاماژەى بۆ ئەوە کرد کە هەرێمى کوردستان لە پڕۆسەى بازرگانیى ئازاد و ئەو پەیوەندییەى لە نێوان بازرگانانى کوردستان و حکوومەتى هەرێمى کوردستاندا هەیە بەردەوام دەبێت و تێبینییەکانیان لەبەرچاو دەگرن.

دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ یەکێتیى ژوورە بازرگانییەکانى هەولێر، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە پرێس کۆنفرانسێکدا گوتى: ''بازرگانانى هەولێر و بازرگانانى کوردستان بەگشتى پەیوەندییەکانى نێوان کەرتى تایبەت و کەرتی گشتى تەواو دەکەن و تێبینییەکانى بازرگانان لەبەرچاو دەگرین، چونکە ئەوان بەپێی سیاسەتى بازاڕی کوردستان هەنگاوە بازرگانییەکانی خۆیان ڕێک دەخەن''.

ئومێد خۆشناو باسی لەوەش کرد کە وەکوو چۆن بازرگانان داواکارییان هەیە و دەیانەوێت کارئاسانییان بۆ بکرێت و بڕیارى گونجاوتریان هەبێت بۆ ئەوەى لە پرۆسەى بازرگانى بەردەوام بن، ئێمەش وەک حکوومەت و کابینەى نۆیەمیش تێبینییەکانى خۆمان بە بازرگانان گەیاندووە و ڕێکارى پێویستیان بۆ دیاری کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار