٢٩٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون لە گەرمیان بەسەر فەرمانبەر و کەمدەرامەتەکان دابەش دەکرێت

گەرمیان-KDP. info- به‌ڕێوبه‌رایه‌تى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان به‌هاوکارى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان 2900 یه‌که‌ى نیشته‌جێوون به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و که‌مدەرامەتانی سنوورى گه‌رمیان دابه‌ش ده‌کات".
هونه‌ر مه‌حموود به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند:" پرۆژه‌ى یه‌که‌ى نیشته‌جێبوونى فه‌رمانبه‌رانى که‌لار، یه‌کێک بوو له‌و پرۆژه گرینگانه‌ى که وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان به‌هاوکارى حکوومه‌تى هه‌رێم و ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان توانرا مۆڵەتى دروستکردنى بۆ وه‌ربگیرێت.
پرۆژه‌که به‌دیاریکراوى 2900 یه‌که له خۆ ده‌گرێت به ڕووبه‌رى جیاواز، که ١١٠٥ یه‌که‌یان خانووى سه‌روى ٢٠٠ مه‌ترین و ٧٨٦ یه‌که‌یان خانوى ١٨٠ مه‌ترین، ٨٠٠ یه‌که‌یان شوقه و ئه‌وى دیکه‌شیان ٢١٧ یه‌که‌یه به شێوه‌ى ڤێلایە.
گوتیشى:" دابه‌شکردنى شوقه‌کان له سه‌ر بنه‌ماى پێوستى چینوتوێژه‌کانى گه‌رمیان بووه و زۆرترین ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ئه‌و خه‌ڵکانه بووه که بارى دراییان باش نه‌بووه و خاوه‌ن یه‌که‌ى خۆیان نه‌بوون و کرێچى بوون، وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان به وردى چاودێرى پرۆژه‌که‌ى کردووه له‌سه‌ره‌تاوه تا کۆتایى".
ده‌شڵێت:" پرۆژه‌که یه‌کێکه له پرۆژه نه‌وعییه‌کان له سنوورەکە و، به‌و هۆیه‌وه ده‌توانرێت تا ڕاده‌یه‌ک ڕۆڵى له که‌مکردنه‌وه‌ى دیارده‌ى کرێچێتى ھەبێت، خۆشبه‌ختانه ئێستا پرۆژه‌ى هاوشێوه له سنووره‌که له قۆناغى جێبه‌جێکردندایه که ژماره‌یان 1000 یه‌که‌یه".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




