هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى زانکۆ تایبه‌ته‌کان بووه به ئه‌مرى واقع

هەولێر -KDP.info- لیژنه‌ى په‌رروه‌رده و خوێندنى باڵاى په‌رله‌مانى کوردستان سه‌رقاڵى ئاماده‌کردنى ڕه‌شنووسى هه‌موارى یاسای زانکۆ تایبه‌ته‌کانی هه‌رێمى کوردستانە و، ئه‌ندامێکى لیژنه‌که‌ش ده‌ڵێت، هه‌ندێک له بڕگه و مادده‌کانى ئێستاى یاساکه که‌موکورتییان تێدایه و له هه‌ندێک شوێن گرفتى بۆ ئاستى زانستیى قوتابیان دروست کردووه، هه‌موارى یاساکه بۆ باشترکردنى کواڵێتیى خوێندنه، چونکه له هه‌موو دنیا ئاستى پێشکه‌وتنى زانکۆکان به‌نده به بوونى یاسایه‌کى ڕێکوپێک و سه‌رده‌میانەوە.
گوڵستان باقى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیی په‌رله‌مانى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: له دواى به‌دواداچوونه‌کانیان بۆ ئاستى خوێندن له زانکۆ حکوومى و تایبه‌ته‌کانی هه‌رێمى کوردستان، دەرکەوتووە کە ئاستى زانستیى خوێندن له به‌شێک له‌و زانکۆیانه له ئاستى پێویستدا نه‌بووه و ئه‌مه‌ش بێگومان په‌یوه‌ندیى به سیستمى خوێندن و ئه‌و یاسایانه‌وه هه‌یه که پرۆسه‌ى خوێندنى پێ به‌ڕێوه ده‌چێت، ئێستا به‌پێى واقعى سه‌رده‌م و ئه‌و پێشکه‌تنه‌ى که له جیهاندا ڕوو ده‌دات، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستى زانکۆکان هه‌موارى یاساکه بووه‌ته ئه‌مرى واقع، بۆ ئه‌وه‌ش لیژنه‌یه‌که‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان له هه‌ماهه‌نگیدایە و دواتریش به ئاماده‌بوونى سه‌رۆکى زانکۆکان کۆنفرانسێکى تایبه‌ت به‌ڕێوه ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موارى یاساکه به شێوه‌یه‌ک بێت کە زۆرترین سوودى بۆ قوتابیان هه‌بێت و ڕه‌وشى خوێندن له‌و ئاستەی ئێستاوە بباته ئاستێکى باشتر.''
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "هه‌موارى یاساکه به شێوه‌یه‌کى گشتى گۆڕانکارییە له هه‌ندێک بڕگه و خاڵى یاسا کۆنه‌که و هاوکات زیادکرنى هه‌ندێک بڕگه و خاڵى نوێ، جگه له‌وه‌ش، بابه‌تى وه‌رگرتنى قوتابیان له زانکۆ و په‌یمانگاکان و ئه‌و گرفتانه‌ى که ساڵانه دووباره ده‌بنه‌وه لە یاساکەدا جێگه‌ى ده‌کرێته‌وه و چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ ده‌کرێت".
ئه‌ندامه‌که‌ى لیژنه‌ى خوێندنى باڵاى په‌رله‌مان زانیاریى زیاترى دا و گوتی: گۆڕینی پۆستى سه‌رۆکى زانکۆکانی هه‌رێمى کوردستان به‌شێکى دیکه‌یه له هه‌موارى یاساکه، بۆ نموونه، سه‌رۆکى زانکۆ هه‌یه ماوه‌ى 10 ساڵه له پۆسته‌که‌دایه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌موارى یاساکه به شێویه‌ک بێت کە هه‌موو گرفت و که‌موکورتییه‌کانی بواری خوێندنى باڵا چاره‌سه‌ر بکات و، گۆڕانی یه‌که ئیدارییه‌کانى نێو زانکۆکانیش به‌شێکى گرنگی کۆى سیستمه‌کەیە.
ئەرسەلان ئەحمەد




