٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیر: کێشەی قوتابیان چارەسەر دەکەین.. پەرلەمان: هەواڵی دڵخۆشکەر دەبیستن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.onfo- وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمان کۆ بوونەوە و پرسی وەرگرتنی قوتابیانیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان تاوتوێ کرد.

ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە پرێسک کۆنفرانسێکدا لەم بارەوە ڕایگەیاند: "قوتابیان دڵنیا دەکەمەوە لەپێناو وەڕاستگێڕانی ئەوپەڕی دادپەوەری بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ خوێندنی کوڕان و کچانی وڵاتی خۆمان بەردەوام دەبین".

ڕاشیگەیاند: "لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیی خەڵکی کوردستانەوە، خۆم تەداخولم لە پلانەکاندا دەکرد و زیادم دەکرد، بەڵام بەوە تۆمەتباریان کردم کە کواڵێتی دەکاتە قوربانیی کوانتیتی".

وەزیری خوێندنی باڵا گوتیشی: "من خۆم بە سەربازی جێبەجێکردنی عەدالەت دەزانم و هەموو قوتابیان دڵنیا دەکەمەوە کە کەسیان لەسەر جادە نامێننەوە و ئەوانەی کە هاوشێوەی نمرەکانیان لە کوێ وەرگیراوە و ئەوان وەرنەگیراون، لە ڕێگەی پڕۆسەی زانکۆلاینەوە بەوپەڕی عەدالەتەوە کێشەیان جێبەجێ دەکەین، بەڵام ڕەنگە ئەم بابەتە کاتی بوێت و بخایەنێت".

هەر لەمبارەوە عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسەکەدا گوتی: "ئەو 58 قوتابییەی کۆ کۆنمرەیان لە سەرووی 99وە بووە لە کۆلیژە پزشکییەکان وەرگیران، ئەم پڕۆسەیە بەردەوام دەبێت و ئەو نمرانەی لە خوار ئەوانیشن، بەپێی ڕیزبەندی بەسەر دەکەون".

ئاماژەی بەوەش کرد: "سەبارەت بە خوێندنی پاڕالێڵ لەگەڵ جەنابی وەزیر باس لەوە کرا کە کورسیی خوێندنی پاڕالێل کەم بکرێتەوە و کرێی خوێندنیش وەکوو ساڵانی ڕابردوو سەدا ٤٥ کەم کراوەتەوە".

ئەو حەوت هەزار کورسییەی کە دوێنی ڕامانگەیاندبوو، بۆ ئەو کەسانەیە کە مامەڵەیان پێشکەش کردووە و وەرنەگیراون، یان لە بەشێک وەرگیراون کە بە دڵخوازی خۆیان نییە".

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، ڕاشیگەیاند: "وەزارەتی خوێندنی باڵا بەردەوام دەبێت لەسەر دانانی پلان و لە 24 کاتژمێری داهاتوودا هەواڵی پلانی دڵخۆشکەر دەبیستن و هەموو قوتابیان دڵنیا دەکەینەوە لە نمرەی 50وە تاکوو 100 هیچکامیان مافیان ناخورێت".

هەواڵی پەیوەندیدار