راگەیه‌ندراوێك لە نووسینگەى پارێزگارى هەولێره‌وه

هەولێر-KDP.info- نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، بەیانی یه‌كشه‌ممه (31 تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومی و قوتابخانه ئەهلی و حكومییه‌كان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر پشووی فه‌رمییه.
دەقی راگه‌یندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر:
بەهۆى ئەو شەپۆڵە به‌خوڕەی باران و تەزرەى سنووری پارێزگاى هەولێری گرته‌وه و لە چەند شوێنێك لافاو روویدا و هاتووچۆى هاووڵاتییان په‌كیكه‌وت، بەیانى رۆژى یەکشەممە (2021.10.31) بەمەبەستى پاککردنەوەى ئەم ڕێگایانە و ئاساییکردنەوەى هاتووچۆى هاوڵاتییان، لەسەرجەم دامودەزگا و فەرمانگەکانى حکومى و قوتابخانە ئەهلى و حکومییەکان لە سنوورى پارێزگاکەمان پشووى فەرمییە و تەنها فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان نەبێت، کە لە ئەرکدا دەبن بۆ ڕاماڵینى و پاککردنەوەى ئەو شەقام و شوێنانەى کە بەهۆى لافاوەوە دووچارى گرفتى هاتووچۆ هاتوون، لەبەرئەوى لەچەند گەڕەک و شەقامێکى گشتی بەهۆى پاشماوەى لافاو ئاستەنگ لەبەردەم هاتووچۆى هاوڵاتییان دروست بووە و رێگاى هاتووچۆ نەماوە.
نووسینگەى پارێزگارى هەولێر
2021.10.30




