٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"سەنتەری ناحیەی قوشتەپە قیرتاو دەکرێن"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناحیەی قوشتەپە کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن و بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، بە دوو قۆناغ شەقامەکانی نێو سەنتەری شارەدێی قوشتەپە قیرتاو دەکرێن.

ستار ئاغا عومەر، بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "قۆناغی یەکەمی قیرتاوکردنی کۆڵان و گەڕەکەکانی ناحیەی قوشتەپە لە کومەڵگەی مزوورییەوە دەستی پێ کراوە و پڕۆژەکە لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بە گوژمەی سەد و هەشتا و سێ ملیۆن (183،000،000) دیناری عێراقی جێبەجێ دەکرێت.

ستار ئاغا عومەر ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "لەسەر بڕیاری پاڕێزگاری هەولێر، ڕێزدار ئومێد خوشناو و لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر قۆناغی دووم بە گوژمەی سەد ملیۆن دینار لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست پێ دەکرێت و سەرجەم ئەو کۆڵانانەی کە ئامادە کراون قیرتاو دەکرێن، بێگومان تەواوبوونی پڕۆژەکان کاریگەریی خۆی دەبێت، چونکە هاووڵاتییان داواکارییان هەبووە لەسە ئەو پڕۆژانە و پێویستیان بە قیرتاوکردن هەبووە.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار