٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مونافەسە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی بەردەوامە و به‌هێزتر ده‌بێت

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info- هەڵمەتی مونافەسە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە و، کچانی هەڵەبجە و شارەزوور دەڵێن، دەتوانین لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ببەینەوە و، پێش کاتژمێر ٧ـی بەیانی لە بەردەم بنکەی دەنگدان دەبین و دەنگ بە پارتی و کاندیدەکانی دەدەین و، ڕاستەوخۆش دەنووسین کاک نێچیرڤان توانیمان گرەوەکەت لێ بەرینەوە.

ڕێژین بەرزان کاکەیی، چالاکوانی پارێزگای هەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە دڵنیاییەوە هەموو هەوڵی خۆم دەدەم پێش کاک نێچیرڤان بارزانی، بڕۆمە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بە کاندیدی پارتی، خاتوو ئەشواق جاف بدەم، پاشان لە ئەکاونتی فەرمی کاک نێچیرڤان بۆی دەنووسم گرەوەکەم لێ بردیتەوە و پێشت کەوتم لە دەنگدان بە پارتی".

سنوور محەمەد، خانمێکی دیکەی هەڵەبجەیە، دەڵێ: "پەیامم بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ئەوەیە، لە دەنگدان بۆ کاندیدانی پارتی مونافەسەی دەکەم، تا دەنگێکی زۆر بۆ پارتی بڕوات و کوردستانمان لە دەستێکی ئەمیندا بێت، بۆیە سەعات ٧ـی بەیانی ڕۆژی دەنگدان دەنگی خۆم دەدەم و لە فەیسبووکی تایبەتی كاك نێچیرڤان بارزانی، دەنووسم دەنگم داوە بە پارتی و کاندیدەکەمان، من براوە بووم".

بوژە مەریوان عەلی، قوتابییەکی هەڵەبجەیە و دەڵێ: "ئێمەی قوتابیان سەری ڕمین بۆ کوردستان و، چاڵنجەکەی کاک نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتیمانم قبوڵ کردووە، ڕۆژی دەنگدان هەوڵ دەدەم یەکەم کەس بم دەنگ بدەم و پێش کاک نێجیرڤان بارزانیش بکەوم، پاشان ڕاستەوخۆ لە ئەکاونتی تایبەتی بۆی دەنووسم دەنگم دا بە کاندیدی پارتیمان و گرەوەکەم لێ بردیتەوە".

مریەم فەتاح ئەحمەد، کادری یەکێتیی ئافرەتان لە ناوەندی ئەنجوومەنی قەزای شارەزوور، دەڵێ: "پێش کاتژمێر ٧ـی بەیانی لە بنکەکانی دەنگدان دەبم، بۆ دەنگدان و نوێکردنەوەی پەیمان بۆ پارتیمان و، کاندیدەکەی ئەشواق جاف بە ژمارە ٢٢ لە بازنەی سێ، داوا لە هاونیشتیمانیان و لایەنگرانی پارتی دەکەم بەدەم چاڵنجەکەی پارتییەوە بچن و سەعات حەوت لە بنکەی دەنگدان بن، دەنگ بە پارتی بدەن و پاشان لە ئەکاونتی کاک نێچیرڤان بنووسن، توانیمان چاڵنجەکەت لێ بەرینەوە".

 

عەزیز ڕەسووڵ

 

هەواڵی پەیوەندیدار