کاندیدێکى پارتى له سلێمانی: به ڵێن بێت, ڕاستگۆبم له‌گه‌ڵتان

کاندیدێکى پارتى دیموکراتى کوردستان له سنورى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت," مه‌به‌ست له خۆ کاندید کردنم ته‌نهاو ته‌نها خزمه‌تکردنى هاوڵاتیانى خۆشه‌ویستى سلێمانییه, وه‌ک خۆیان له کێشه‌و گرفته‌کانیا تێده‌گه‌م, بۆ یه‌ک جاریش بێ داواتان لێده‌که‌م متمانه‌م پێببه‌خش دڵنیابن له‌وه‌زیاتر ده‌که‌م که چاوه‌ڕێن".
یادگار مه‌حمود, کاندیدى پارتى دیموکراتى کوردستان له پارێزگاى سلێمانى به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند:" له کۆتا ڕۆژه‌کانى بانگه‌شه‌ین, جارێکى دیکه دوباره‌ى ده‌که‌مه‌وه به ڵێن به هاوڵاتیانى خۆشه‌ویستى پارێزگاى سلێمانى ده‌ده‌م, هه‌رگیز سازش له‌سه‌ر داوا ڕه‌واکانتان ناکه‌م, ده‌بم به نوێنه‌رێکى ڕاسته‌قینه ئێوه ئه‌گه‌ر خزمه‌تان ده‌وێت ده‌نگمان پێبده‌ن".
گوتیشى:" خزمه‌تکردن به‌م پارێزگایه خواستى یادگار مه‌حموده, هاوڵاتیانى ئه‌م شاره ماندوون خواستى پارتى و کاندیده‌کانى خزمه‌تى زیاتر له پێناو خۆتان ده‌نگمان پێبده‌ن".
کاندیه‌که‌ى پارتى له پارێزگاى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وش دا," دڵنیام کارنامه‌و به‌ڵێن و هێله گشتییه‌کانى کارکردنى ئێمه گه‌شتووه به‌تا به‌تاکى هاوڵاتیانى ئه‌م شاره حه‌یاته, تێگه‌شتنێکى زۆر باش به‌دیده‌که‌ین بۆ سه‌رخستنمان چونکه ئه‌وان دڵنیان له دڵسۆزى و خه‌مخۆرییان, ده‌نگى ئێوه یه‌کسانه به‌ژیانێکى خۆشگوزاران و شارێکى ئاوه‌دا".
یادگار مه‌حمود, له ئێستادا له پارێزگاى سلێمانى به ژماره (23) له بازنه‌ى( 1)کاندیدى پارتى یموکراتى کوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
ئه رسه‌ڵان ئه‌حمه‌د




