دەنگدەرانی سۆران: پارتی ھەڵدەبژێرین

سۆران-KDP.info- دەنگدەران و جەماوەری سنووری شارۆچکەی سۆران دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەن و دەنگدەرێکیش دەڵێت، ''ڕۆژی ھەڵبژاردن بەشداری دەکەم و بڕیارم داوە پارتی ھەڵبژێرم، چونکە کوردستان پێویستی بە پارتی ھەیە.''
دەریا شێروانی، دانیشتووی سۆران و چالاکی مەدەنی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەڵبژاردن مافێکی سەرەتاییی مرۆڤە لە کۆمەڵگەدا و تاکە سەرچاوەیە کە تاک تێیدا خۆی دەبینێتەوە بۆ ئەوەی متمانە ببەخشێت بە نوێنەری خۆی، من وەک دەنگدەرێکی سنووری ئیدارەی سۆران ڕۆژی ھەڵبژاردن بەشداری دەکەم و دەنگیش بە پارتی دەدەم، پێمان باشە لە ڕێگەی پارتییەوە خزمەت بکەین و پارتی داکۆکی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بکات بەبێ جیاوازی.''
ڕێبوار ستار، گەنجێکی دیکەی سۆرانە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دەنگم بۆ کاندیدی پارتییە، لەبەر ئەوەی پارتی خزمەتی دەڤەری ئێمەی کردووە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سۆران کە پێشتر گوندێک بووە کراوەتە ئیدارەی سەربەخۆ، لە بەغداش پارتی لەوانی دیکە بە ڕاست و ڕەوانتر دەزانم، بۆ ئەوەی نوێنەرایەتیم بکات و بەرگری لە مافەکانمان بکات.''
سەروان یاسین، وەک دەنگدەری سنووری سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دەنگی من بۆ پارتییە، لەبەر ئەوە پارتی ھەڵدەبژێرم کە کورد پێویستی بە پارتییە لە بەغدا، زۆرمان ڕەوانەی بەغدا کردن و ھەریەکەیان بەرەو ئاقارێک چوون و خەڵکی کوردستانیان لەبیر نەما، تەنیا پارتی لە سەنگەری بەرگریدا مایەوە، بۆیە ئەم جارەش پارتی ھەڵدەبژێرم.''
قائید میرۆ




