خدر مەنتک: ڕۆژی ١١ی مانگ کەرنەڤاڵی سەرکەوتن دەگێڕین

هەولێر-KDP.info- کاندیدێکی پارتی لە سنووری دەوروبەری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ڕۆژی ١١ی مانگ کەرنەڤاڵی سەرکەوتنی پارتی دەگێڕین و گوتیشی، دەنگدەرانی پارتی وەفادارن بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی.
خدر مەنتک، کاندیدی ژمارە ٢٠ی پارتی لە بازنەی دووی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بانگەشەی پارتی بە شێوەیەکی سەردەمیانە بەڕێوە چوو، ھەست دەکەین دەنگدەرانی پارتی دەنگدەری بەوەفان بۆ پارتەکەیان و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی، زۆر گەشبینم بە سەرکەوتنی پارتی لە ھەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمانی عێراقدا.''
خدر مەنتک دەڵێت: "نوێنەری خەڵکی دڵسۆزی کوردستان دەبین لە بەغدا و داکۆکیکاری سەرسەختی مافە دەستووری و یاسایییەکانی خەڵکی کوردستان دەبین، ڕۆژی ١١ی مانگ لە ھەموو شارەکانی کوردستان کەرنەڤاڵی سەرکەوتنی پارتی دەگێڕین، چوار ساڵی داھاتووش پارتی لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری دەبێت و دەستکەوتی زیاتر چاوەڕێمان دەکات.''
قائید میرۆ




