٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌وێنه‌.. خەڵكێكی زۆر له‌ بەغدا پشتگیری لە كاندیدانی پارتی دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- بەرپرسی لقی ٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند، لە بەغدا بانگەشەكردن بۆ كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بەردەوامە و دەشڵێ، ھەموو پێكھاتە و نەتەوەكان پشتگیری لە كاندیدانی پارتی دەكەن و لە كۆبوونەوەكانیشدا خەڵكێكی زۆر بەشداری دەكەن.

شوان محەمەد تەھا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە بەغدا كۆبوونەوەیەكی فراوانی بانگەشەمان بۆ كاندیدانمان لە گەڕەكی كیفاح ئەنجام دا، كە گەڕەكێكی كوردنشینە و بازنەی شەشە، خەڵكێكی زۆر لەو كۆبوونەوەیەدا بەشدار بوون".

تەھا گوتیشی: "ئەوانەی بەشدارییان لەو كۆبوونەوەیەدا كرد، كورد و عەرەب و ھەموو پێكھاتەكان بوون، كە ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستانن، چونكە لە بەغدا خەڵكێكی زۆر لە ھەموو پێكھاتەكان پشتگیری لە كاندیدانی پارتی دەكەن و پارتی لەو شارە جەماوەرێكی زۆری ھەیە".

دەشڵێ: "ئێمە بە شێوەیەكی چڕ لە بانگەشەكردن بەردەوامین، بۆ ئەوەی بتوانین كاندیدانمان سەركەوتن بەدەست بێنن".

 

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار