٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەسنەزان.. پارێزگاری هەولێر بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی دانا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر بەردی بناغەی چاککردن و دروستکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە ناحییەی کەسنەزان دانا.

ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی لە ناحییەی کەسنەزان دانا و ڕایگەیاند، بەشێکی زۆری پڕۆژەکە پێکهاتووە لە دروستکردن و چاککردنی شەقامەکانی گەڕەکی کەمئەندامان و حەسانەوە، هەروەها گەیاندنی تۆڕی ئاو بۆ بەشێک لە شوێنەکانی ناحییەی کەسنەزان.

ئومێد خۆشناو ئاشکرای كرد، پڕۆژەی چاککردن و دروستکردنی شەقامە نێوخۆییەکان و گەیاندنی تۆڕی ئاو بۆ بەشێک لە شوێنەکانی ناحییەی کەسنەزان بە گوژمەی 436 ملیۆن دینارە لەسەر بووجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر.

هەواڵی پەیوەندیدار