سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگریى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه

لەندەن-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/9/15 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بین واڵاس وه‌زیرى به‌رگریى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان وه‌زیرى هێزه چه‌كداره‌كان و باڵیۆزى به‌ریتانیا له عیراق ئاماده‌ى بوون، دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆر له عیراق و مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعشیان تاوتوێ كرد و هاوڕا بوون كه داعش هێشتا له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریى عیراق و ناوچه‌كه و جیهانیش هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه و هێشتا پشتگیرى و هاریكاریى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و له‌ناوبردنى، پێویسته.
به‌ڕێز وه‌زیرى به‌رگریى به‌ریتانیا جه‌ختى له به‌رده‌وامیى به‌شدارى و ئه‌ركى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا كرده‌وه و هه‌موو پشتگیرییه‌كى شانشینى یه‌كگرتووى بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان له ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى تیرۆردا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها پێ‌زانین و ستایشى بۆ قوربانییه‌كان و ڕۆڵى پێشمه‌رگه و هه‌رێمى كوردستان له تێكشكاندنى داعشدا، ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵى به‌ریتانیا و پشتگیریكردنى له عیراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تیرۆردا دووپات كرده‌وه و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانى به‌ریتانیاى به‌رز نرخاند، به‌تایبه‌تیش ئاماژه‌ى به بوونى ڕاوێژكاران و تیمه‌كانیان و مه‌شقكردن و ڕاهێنانیان به پێشمه‌رگه كرد.
گرنگیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عیراق به پشتیوانیى هاوپه‌یمانان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، چاكسازى و هه‌نگاوه‌كان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، دۆخى ئه‌منیى عیراق و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون.




