٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسیحییەکان: پارتی تاکە حزبە بە تایبەت گرنگی بە پێکھاتەکان دەدات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێرـKDP.info- بڕیارە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەرێوە بچێت، دووان لەو ئافرەتە چالاکانەی کریستیانیش، کە بەشدار دەبن لە پرۆسەکە و دەنگ دەدەن دەڵێن، پارتی و سەرۆک بارزانی زۆر یارمەتیی پێکھاتەکانیان داوە و نەیانھێشتووە پێشێلکاری بەرانبەر مافەکانیان بکرێت.

 

سلڤانا دڵشاد، کە ھاووڵاتییەکی مەسیحیی ھەرێمی کوردستانە، لە ھەمان کاتدا چالاکوانێکی مەدەنییە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بەشداریکردنی پێکھاتەکان و ئێمەی مەسیحی زۆر گرنگە لە ھەڵبژادنی ئەمجارەی عێراقدا، نکۆڵی لەوە ناکرێت پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر ھاریکاریی پێکھاتەکان دەکات، چونکە تاکە حزبێکە کە تایبەت گرنگی بە ڕۆڵی پێکھاتەکان دەدات لە کوردستان، ئێمەش زیاتر لە کوردستانین و تاڕادەیەک کەمین لە عێراق لە ئێستادا و زۆرینەی کریستیان و مەسیحییەکان ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوونە و بەو جۆرەی کوردستان گرنگی بە پێکھاتەکان نادرێت لە عێراق، بۆیە زۆر گرنگە بەشدار بین و بزانین دەنگ بە کێ دەدەین، چونکە تا زیاتر بەشدار بین، دەتوانین زیاتر ڕۆڵمان هەبێت.''

 

ناوبراو دەشڵێت: ''پێکەوەبوون و ژیانکردنمان لە ھەرێمی کوردستان نموونەیەکی جوانی پێکەوەژیانە، ڕاستە پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر یارمەتیمان دەدات، بەڵام لە هەمان کاتدا ئێمەش دەمانەوێت ڕۆڵ و قسەی خۆمان ھەبێت و خاوەن بڕیار بین، ھەرچەندە ئەمجارە پارتی تەداخولی پێکھاتەکانی نەکرد بۆ ھەڵبژاردن، داوای کرد خۆمان کەسێک دیاری بکەین و دەنگی خۆمانی پێ بدەین، ئێمەش چاوەڕێین بزانین ئەو کەسانەی خۆیان کاندید کردووە جا لە ھەموو پارێزگاکان کامەیان کاری باش بۆ مەسیحی و کریستیانەکان دەکات  لەنێو ھەڵبژێردراوانی پارتی دیموکراتی کوردستان تا دەنگی پێبدەین، بۆیە زۆر پێویستە دەنگ بدەین، ئاشکرایە کە ھەرێمی کوردستان زۆر باشترە بۆ پێکھاتەکان لە چاو عێراق، مەسیحییەکانی عێراق بە تایبەت هی نەینەوا و مووسڵ ھیچ ئەمن و ئاسایشیان نییە لە عێراق، خێزان و ماڵ و منداڵیان لە کوردستان نیشتەجێن و تەنیا پیاوەکانیان دەچن بۆ کار و دەوامی خۆیان دەکەن و دێنەوە کوردستان، چونکە ھەڕەشەیان لەسەرە لە ھەر ھەلومەرجێک لە عێراق".

 

هاوکات، ڤیان جەلال مارکۆس، وەک ئافرەتێکی چالاک و ڕاگەیاندکارێکیش، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''وەک پێکھاتەکان بە گشتی و مەسیحییەکان بە تایبەتی زۆر گرنگە لای ئێمە بەشداریی ئەم ھەڵبژاردنە بکەین، بۆ ئەوەی مافی خۆمان داوا بکەین لە عێراق لە لایەن نوێنەرەکانمانەوە، وەک نوێنەری کۆتا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشداریکردنی ھەر کەسێک زۆر گرنگە تاوەکوو چاکسازی بکرێت لە سیستەمی حکومڕانی، بۆیە زۆر پێویستە پێکھاتەکانی وەک مەسیحی و تورکمان و سائیبەی مەنداوی و ئەوانی تریش بەشدار بن، ئەگەر بەراورد بکەین بە ساڵانی پێشوو ئێستا لە پارێزگاکانی عێراق مەسیحییەکان زۆر کەمن لەچاو پێش ٢٠٠٣ کەم بوونەتەوە، چونکە دووچاری زۆر نەھامەتی و پێشێلکاری مافی مرۆڤ بوونەتەوە و زۆرێک لە مەسیحییەکان دەرکراون لە ماڵ و جێگای خۆیان و خانوو و ماڵەکانیان داگیر کراوە و زۆر کات ئازار دەدرێن، بۆیە پێویستە دەنگمان زیاد بکەین".

 

دەشڵێ: "زۆر گرنگە ئەندامانی کۆتا لە پەرلەمان ڕۆڵی گرنگیان ھەبێت بە تایبەت لەکاتی دانانی یاساکان کە دژی مافی پێکھاتەکانە و پێویستە بەرژەوەندیی کەسیی خۆیان وەلا نێن و بۆ میللەت ھەوڵبدەن مافەکان بگەڕێننەوە، بۆیە دەنگیان پێدەدەین، پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک مەسعوود بارزانی زۆر گرنگی داوە بە پێکھاتەکان و مافیان پارێزراوە چ لە ھەرێمی کوردستا ن و چ لە پارێزگاکانی تری عێراقیش ھەردەم یارمەتییان دەدات و ناھێڵێت ھیچ پێشێلکارییەک بەرانبەریان بکرێت و بڕیاریان دەخاتە دەست خۆیان.''

 

فایزە کۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار