لە سلێمانى ئاماده‌کارییه‌کانى پارتى بۆ چوونه نێو هه‌ڵبژاردنه‌وە ته‌واو بوون

سلێمانی -KDP.info- به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان له پارێزگاى سلێمانى-هه‌ڵەبجه ده‌ڵێت: "له چوارچێوه‌ى ڕێنمایى و ڕێکاره یاسایییه‌کانى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا وه‌ک ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى له سلێمانى ته‌واوى ئاماده‌کارییه‌کانمان بۆ چوونه نێو هه‌ڵبژاردنه‌کەوە ته‌واو کردووه و، بۆ بانگه‌شەى هه‌ڵبژاردنیش چاوه‌ڕێى بڕیارى لیژنه‌ى باڵاى ده‌زگاى گشتیى هه‌ڵبژاردنى خۆمانین".
ڕزگار ئه‌ژى گۆران، به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان له پارێزگاى سلێمانى-هه‌ڵەبجه، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "وه‌ک ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تیى سلێمانى-هه‌ڵەبجەی پارتى دیموکراتى کوردستان، له چوارچێوه‌ى بڕیار و ڕێنمایییه‌کانى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى گشتیی پارتیماندا ئاماده‌کاریى ته‌واو و پێویستمان له بازنه‌کانى هه‌ڵبژاردنی سنووره‌که کردووه کە پێنج بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنه و، بۆ هه‌ریه‌ک له بازنه‌کان له ڕووى دیموگرافى و جه‌ماوه‌رییه‌وه به‌پێى تایبه‌تمه‌ندیى هه‌ر بازنه‌یه‌ک میتۆدێکى تایبه‌تمان گرتووەته به‌ر. به شێویه‌کى گشتى ئاماده‌کارییه‌کانى ئێمه له دوو لایه‌نەوە بووه؛ لایه‌نى یاسایى و لایه‌نى ته‌کنیکى. وەک لایه‌نى یاسایی، په‌یوه‌ندییه‌کى ڕاسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ ئۆفیسى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق هه‌یه بۆ ئاگادار بوون له هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک و ته‌واوکردنى ڕێکاره یاسایى و ئیدارییه‌کان بۆ هه‌ر کاندیدێک، له ڕووه ته‌کنکییکه‌شه‌وه بێگومان له ڕێگه‌ى بریکاره‌کانمانه‌وه ئاماده‌کارییه‌کى ته‌واومان هه‌یه له هه‌موو بنکه و وێستگه‌کانى ده‌نگدان، تاوه‌کوو بتوانین ئامادە بین ".
گوتیشى: "بۆ ده‌ستپێکردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له پارێزگاى سلێمانى چاوه‌ڕێى بڕیارى لیژنه‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنین، له یه‌ک دوو ڕۆژى داهاتوودا پارتى دیموکراتى کوردستان بانگه‌شه‌ى ئینتیخابیى مه‌رکه‌زى ده‌ست پێ ده‌کات و ڕاده‌گه‌یه‌نرێت".
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆى زیادبوونى ڕێژه‌ى ده‌نگه‌کانى پارتى و ئه‌و دڵنیایییه‌ى که ئه‌وان هه‌یانه له‌سه‌ر چى بنه‌مایه‌که، ڕزگار ئه‌ژى گۆران گوتى: "ئێستا خه‌ڵک هۆشیاره، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و موئامه‌ره و هه‌وڵانه‌ى که درا بۆ بچووککردنه‌وه‌ى پارتى، ده‌رکه‌وت که ته‌نها پارتى دیموکراتى کوردستانه که وه‌ک هێزێکى چاکەخوازى نه‌ته‌وه‌که‌ى له خه‌مى خه‌ڵک و نه‌ته‌وه و مافه ده‌ستوورییه‌کانی هاووڵاتییاندا بووه و له هه‌وڵى ئه‌وه دابووه به‌پێى ئه‌و دروشمانه‌ى که هه‌ڵگرییه‌تى هه‌وڵى سه‌قامگیریى سیاسى و ئابوورى و کۆمه‌ڵایه‌تیى داوه، ئه‌مه ئێستا بۆ خه‌ڵک ڕوون بووته‌وه، جگه له‌وه کاندیدانى پارتى کاندیى به‌ئه‌زموونن له ماوه‌ى ڕابردوشدا ڕاستگۆ بوون له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌ڵێین ڕێژه‌ى ده‌نگه‌کانمان زیاد ده‌کات، دڵنیاشین له‌م هه‌ڵبژاردنەدا خه‌ڵکى ده‌ره‌وه‌ى پارتی‌یش ده‌نگ به پارتى ده‌ده‌ن".
ئەرسه‌لان ئه‌حمه‌د




