سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە میری کوەیت دەکات

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 24 ی ئابی 2021 ، پرسەنامەیەکی ئاراستەی میری کوەیت شێخ نه‌وواف ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسوباح، میرى ده‌وڵه‌تى كوێت کرد، بۆ كۆچى دوایى خوشکییان خاتوو به‌درییه ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسوباح .
لە پرسەنامەکەدا ، سەرۆکی حکومەت پرسه و هاوخەمی بۆ میری کوەیت و بنەماڵەکەی ده‌ربڕى و هیواى خواست خواى مه‌زن ، گیانى خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات وسەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و كه‌سوكاریان ببەخشێت.




