٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێک: کڕین و فرۆشتن بە کارتی دەنگدانەوە دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرەڕای ئامادەکارییەکان، دەنگۆی دواخستنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ھێشتا گەرمە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێ، تا ئێستا بڕیاری کۆتایی حکوومەت و کۆمسیۆن، ئەنجامدانی ھەڵبژاردنە لە کاتی خۆیدا. ئاشکراشی کرد، کڕین و فرۆشتن بە کارتی دەنگدانەوە دەکرێت.

دیار تەیب، پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، تا ئێستا حکوومەت و کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان جیددین لەوەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت و ھەموو ئامادەکارییەکانیش کراون، بەڵام ئەگەر ھەڵبژاردن دوابخرێت، ھیچ کاریگەرییەکی نابێت، وەلێ ئەوکات پێویستی بە بڕیاری پەرلەمان ھەیە، چونکە پەرلەمان پێشتر بڕیاری داوە سێ رۆژ بەر لە ھەڵبژاردن خۆی ھەڵدەوەشێنێتەوە.

پەرلەمانتارەکەی پارتی دەڵێت، ھەر لە ئێستاوە پێشێلکاری دەستی پێکردووە و کڕین و فرۆشتن بە کارتی دەنگدەرانەوە دەکرێت، ھەندێ لایەنیش ھەڕەشە لە دەنگدەران دەکەن ئەگەر دەنگیان پێ نەدرێت ئەوە کاردانەوەیان دەبێت.

تەیب ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، چەندین کەس لەنێو حکوومەت و پەرلەمانی عێراق پێگەی خۆیان بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن بەکار دەھێنن، ئەوەش ناڕەزایی لایەنەکانی لێ کەوتووەتەوە، لەبەر ئەوەش ئەگەر ھەڵبژاردن دوابخرێت، دەتوانرێت رێگە لەو پێشێلکاریانە بگیرێت و ئامادەکاریی زیاتر بکرێت، ھەتا یاسای ھەڵبژاردن ھەموار بکرێتەوە.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار