٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری ناحیەی باشیک: دابینکردنی پارە بۆ باشیک ھەنگاوێکی زۆر گرینگە

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info- بەڕێوەبەری ناحیەی باشیک دەڵێ، وێڕای ئەوەی لە رووی ئیدارییەوە ناحیەکەی سەر بە بەغدایە، بەڵام حکوومەتی ھەرێم گرینگییان پێ دەدا و بۆ ئەوان جێی دڵخۆشییە.

زەنوون یونس، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، دووملیار و١٨٤ملیۆن و٤٣٧ھەزار دیناری بۆ سێ پڕۆژەی ناحیەکەیان تەرخانکردووە، دابینکردنی ئەو بودجەیەش لە لایەن حکوومەتی هەرێمەوە، بە گرینگ ناو دەبا، بەو پێیەی ناحیەی باشیک سەر بە ئیدارەی حکوومەتی هەرێم نییە و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە و لە رووی ئیدارییەوە سەر بە حکوومەتی عێراقە.

بەڕێوەبەری ناحیەی باشیک، ئاماژەی بەوەشدا، کە بودجەکە بە قۆناغ و لەسەر بودجەی پارێزگای دھۆک دەبێت، ئەوانیش چاککردنی رێگای مغارا  بۆ چیای باشیک، وە گەیاندنی کارەبا بۆ میحوەری باشیک، هەروەها راکێشانی ئاو بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە.

ئەو ھیوایشی خواست، کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرینگی زیاتر بە باشیک بدا، وەکچۆن هەمیشە خەمخۆری ناوچە کوردستانییەکانیش بووە، ئەوەش لە پێناو ئەوەی، ئەو پڕۆژانەی تەواو نەکراون، تەواو بکرێن.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار