پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامۆستا فایەق تۆفیق
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا فایەق تۆفیق بریکاری پێشووتری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان-م پێگەیشت، خوالێخۆشبوو پێشمەرگەیەکی دڵسۆز و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو . پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و خۆم بەهاوبەشی خەمتان دەزانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان




