٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری دهۆک: بەستنی دەمامک بۆ هەموو کەسێک ناچارییە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک، عەلی تەتەر رایگەیاند، بەستنی دەمامک بۆ هەموو کەسێک ناچارییە.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ئاماژە بە بەرزبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگاکەدا و رایگەیاند، پێویستە سەردانکردنی هەموو شوێنەکان بە دەمامکەوە بێت.

د. ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک رایگەیاند، ژمارەیەکی بەرچاوی منداڵ و گەنج لە دهۆک تووشی کۆرۆنا بوون و لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 1517 تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە دەستنیشانکراون و 12 کەسیش بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدستداوە.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە 24 کاتژمێردا، زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک بووە. لە کۆی سێ هەزار و 250 تووشبوو لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەزار و 364 تووشبوویان لە پارێزگای دهۆک بوون. 

هەواڵی پەیوەندیدار