به‌ریتانیا چۆن له پێگه‌ى هه‌رێم ده‌ڕوانێت؟

سلێمانى-KDP.info- مامۆستایه‌کى زانکۆ به گرنگییه‌وه باس له په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و ده‌ڵێت، به‌راورد به ڕابردوو ئاستى په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگیى ئێستای هه‌رێمى کوردستان له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا (سیاسى، سه‌ربازى، ئابورى) هه‌نگاوى باشى ناوه، به‌ریتانیا لاى گرنگه و به پێویستى ده‌زانێت هه‌رێمى کوردستان وه‌ک کیانێکى ده‌ستوورى له چوارچێوه‌ى عێراقدا به‌هێز بێت، چونکه پێگه‌ى جوگرافیى هه‌رێم له ڕوانگەی به‌ریتانیادا پێگه‌یه‌کى ئارامه و ده‌توانێت بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى له‌م ناوچه‌یه‌دا سوودى هه‌بێت.
د. عومه‌ر ڕه‌نگێنه‌یى، مامۆستاى زانکۆى سلێمانى. به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "مێژووى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان کوردستان و به‌ریتانیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى حکوومه‌ته‌که‌ى شێخ مه‌حموود. ساڵى 1991 به دیاریکراوى بڕیارى 688یان ده‌رکرد که ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌کى گرنگ بوو بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت په‌یوه‌ندییه‌کى دۆستانه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى دروست بکات، له‌و کاته‌شه‌وه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا هه‌میشه به‌رده‌وام بووه، بوون و پاڵپشتیى وڵاتێکى زلهێز و خاوه‌ن نفووزى سیاسیی وەک به‌ریتانیا و هاتنى یه‌کێک له به‌رپرسه باڵاکانى که وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌که‌یه ده‌رخه‌رى ئه‌و په‌یامەی که به‌ریتانیا له‌وه تێ گه‌یشتووه و ده‌یه‌وێت هه‌ر ساردییه‌ک له په‌یوه‌ندییه‌کاندا هه‌بووبێت له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ هه‌رێم کۆتاییى پێ بهێنێت و هه‌م ده‌یه‌وێت کیانى ده‌ستوورى و یاساییى ئێستاى هه‌رێم وه‌ک خۆى بمێنیته‌وه و پارێزراو بێت، چونکه به‌ریتانیا ده‌زانێت ئێستا له هه‌ر کاتێکى دیکه دیپلۆماسیه‌تى کورد لەسه‌ر ئاستى ناوچه‌یى و نێوده‌وڵەتى به‌هێزه و له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌کانییەوە حسابی بۆ کراوە."
ڕه‌نگێنه‌یى گوتیشى: "به‌ریتانیا، پێى گرنگه و ده‌یه‌وێت ئه‌و که‌شه ئارامه‌ى ھەرێم که درووستى کردووه وه‌ک خۆى بمێنێته‌وه، به‌ڵام نابێت بیرشمان بچێت به‌ریتانیا دۆستى هیچ که‌س نییه، ئه‌وه‌ى نه‌خشه‌ڕێژیى سیاسه‌تى ئه‌م وڵاته‌ى کردووه، ئێستا و ڕابردودا، ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى بووه".
ئه‌و مامۆستایه‌ى زانکۆ ڕوونیشى کرده‌وه: "ئه‌وەی ئێستا ڕوو ده‌دات، له لایه‌کى دیکه‌وه ده‌رخه‌رى سه‌رکه‌وتووییى سه‌رۆک بارزانى و به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانییه، دیپلۆماسیه‌تى سه‌رکردایه‌تیى کورد له ڕابردوو زۆر هاوکێشه‌ى له ناوچه‌که‌دا گۆڕى، بۆیه ئه‌م گرنگیدانه‌ى ئێستاى به‌ریتانیاش هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دایە و دۆستایه‌تى به‌ریتانیا بۆ ئێمه گرنگه و وا ده‌کات کاریگه‌ریی له‌سه‌ر گۆڕینى سیاسه‌تى وڵاتانى دیکه‌ش هه‌بێت به‌رانبه‌رمان، چونکه بمانه‌وێت و نامه‌نه‌وێت به‌ریتانیا خۆى به خاوه‌نى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌زانێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى لێره‌دا گرنگه به زیندووییهێشتنه‌وه و به‌رده‌وامیى ئه‌م پەیوه‌ندییانه‌یه بۆ داهاتوو که بێگومان ئه‌مه‌ش پێویستى به سیاسه‌تێکى ورد و حه‌کیمانه هه‌یه که ده‌بێت سه‌رکردایه‌تیى کورد له خه‌مى ئه‌وه‌دا بێت".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




