٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەورامی: ئەنجوومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و ھەواڵی خۆش دەبیستن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت ئەم ھەفتەیە ئەنجوومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە ھەواڵی خۆش دەبیستن، دەشڵێت ئەم ھەفتەیەش دەستە سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆدەبێتەوە.

ئه‌مڕۆ ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ئەم ھەفتەیە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو بابەتانەی وەرزی بەھارەی بۆ درێژ كرایەوە ئەگەر پێوست بێت بەرنامەی كار مابێت ئەوا لەم ھەفتەیە كۆبوونەوەی پەرلەمان دەبێت، ئەگەر نا دەبێتە پشوو.

لە بارەی بودجە و مووچەشه‌وه‌ گوتی: تا ئێستا پرۆژە یاسای بودجە نەھاتووە و كەی بگات ئێمە كاری لەسەر دەكەین، كە ئەمەش كاتی دەوێت لەبارەی ٢٠٠ ملیارەكەش گوتی: ئێمە لە پەرلەمان چاودێریی چۆنیەتی خەرجكردنی دەكەین، لەم ھەفتەیە ئەنجوومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە لە بارەی مووچە ھەواڵی خۆش دەبیستن.

هەواڵی پەیوەندیدار