باپیر کامه‌لا: پێویسته ببین به خاوه‌نى ده‌ستوورى خۆمان

سه‌رۆکى حزبى کرێکاران و ڕه‌نجده‌رانى کوردستانى به گرنگییه‌وه له کۆبوونه‌وه‌ى حزبه‌که‌ى و شاندى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رپه‌رستیى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڕوانێت و ده‌ڵێت: کۆبوونه‌وه‌که گرنگ بوو بۆ گفتوگۆگردن له‌سه‌ر کۆى کێشه‌کان و دانانى میکانزمێکى ڕوون بۆ چاره‌سه‌رکردنیان، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى به یه‌کڕیزى و ته‌باییى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌سه‌ر کۆى ئاسته‌کان هەیە.
باپیر کامه‌لا، سه‌رۆکى حزبى کرێکاران و ڕه‌نجده‌رانى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "هه‌نگاوه‌کانى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان له ماوه‌ى ڕابردوو و ئێستادا جێگه‌ى گرنگی و بایه‌خه، ئه‌وه‌ى له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌م جاره‌شدا بینرا، فعله‌ن خودى کاک نیچیرڤان بارزانى به‌په‌رۆش بوو بۆ چاره‌سه‌رکرنى گرفته‌کان و هێنانه‌دیى سه‌قامگیریى سیاسى له هه‌رێمى کوردستان، ئه‌وه‌یشى په‌یوه‌ندیى به پرسى ده‌ستووره‌وه که ئامانجى سه‌ردانه‌که‌ى شاندى سه‌رۆکایه‌تى هه‌ر بۆخۆى ئه‌مه بوو، ئێمه له‌گه‌ڵ بوونى ده‌ستوورین، ئاشکرایه ده‌ستوور دایکى یاساکانه و هیچ وڵاتێک ناتوانێت به‌بێ ده‌ستوور موماره‌سه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کانى به شێویه‌کى دیموکراسیانه بکات و ناتوانێت ده‌سه‌ڵاته‌کانى به جوانى لێک جیا بکاته‌وه، بۆیه بوونى ده‌ستوور بۆ هه‌ر وڵاتێک زۆر گرنگه و بۆ هه‌رێمى کوردستان گرنگتریشه، ئه‌م ده‌ستووره که داده‌نرێت پێویسته ده‌ستوورێک بێت که هه‌موو تاکێکى کوردستان به جیاوازیى بیروڕا و ئایینه‌وه به جیاوازیى نه‌ته‌وه و ئایینه‌وه، به هى خۆى بزانێت و ته‌واوى جیاوازییه‌کانى تێدا ڕه‌نگ بداته‌وه و هەموو لایەک به ده‌ستوورى خۆى بزانێت".
باپیر کامه‌لا ڕوونیشی کرده‌وه: "کاک نێچیرڤان وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کى سیاسیى خاوه‌نئه‌زموون و دیپلۆماتێکى لێهاتوو، ڕۆڵى گرنگی گێڕاوه له پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتییانه و لێک نزیککردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌کان، له پرسى ده‌ستووریشدا بێگومان هه‌ر ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ى لێ ده‌کرێت. ئێستا کۆى هێزه‌کان سەرنج و تێبینییه‌کانى خۆیان له‌باره‌ى پرسى ده‌ستوره‌وه خستتووەته ڕوو، بۆیه هیوادارین هه‌رچى زووه ببین به خاوه‌نى ئه‌م ده‌ستووره".
سه‌رۆکى حزبى کرێکاران و ڕه‌نجده‌رانى کوردستان پێی وایە، به‌رده‌وامبوونى ئه‌م کۆبوونه‌وانه گرنگه و پێویستیشه له داهاتوودا نه‌ک له‌سه‌ر پرسى ده‌ستوور، به‌ڵکوو له‌سه‌ر هه‌مو بابه‌ته‌کان، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى به خزمه‌تکردن و به یه‌کڕیزیى نێوماڵى کوردییه‌وه هەیە کۆدەنگ بین، چونکه جگه له گفتوگۆ و سازان هیچ ڕێگایه‌کى دیکه‌مان له به‌رده‌مدا نییه".
ئەرسەلان ئەحمەد




